هەر کەسێ کەوتە ناو ئەم جیهانە

هەر کەسێ کەوتە ناو ئەم جیهانە (1950)
by پیرەمێرد
305709هەر کەسێ کەوتە ناو ئەم جیهانە1950پیرەمێرد
هەر کەسێ کەوتە ناو ئەم جیهانە ئەستێرەی بەختی لە ئاسمانە
ئەو خواپێداوەی ئەستێرەی گەشە هەرچی خوا بەخشی ئەو خاوەند بەشە
ئەوەیش ئەستێرەی سیس و بێ فەڕە دانای دنیاش بێت، هەر ئاخرشەڕە
خوا دنیای بۆ کەیف هێنایە بەرهەم کێ توانیویەتی بڵێ: منیش هەم؟
بەدبەخت ئەوەتە کە بە عەقڵی خۆی ئەڕوا بەڕێدا، کەچی نالوێ بۆی
جاران کە شارێک پادشای ئەمرد شایان حەواڵەی ڕەئی باز ئەکرد
باز بەسەر کێدا بنیشتایەوە ئەوە مەلیک بوو، ئەبڕایەوە
سا چی بکەم ئەگەر من لەوێ ئەبووم بە بۆنی کەباب، باز ئەکەوتە دووم!
ئەو چاکتر کەوا شاهیم دەس نەکەوت بە کاری دیوان دڵم نەئەسرەوت
ئەم بێ خەفەتیە و سەرئازادییە دەس کێ ئەکەوێ؟ خودادادییە
یەکێ بە ئەسپێ بووە بە داماد یەکێ ڕەنجەڕۆ بووە وەک فەرهاد
هەرچی بێ هەمووی ئەبڕێتەوە چاکەیە بۆ پیاو ئەمێنێتەوە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 770


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).