هەموو کارێکت بە ئەندازە بێ
هەموو کارێکت بە ئەندازە بێ | جزدانی خوڵقت بە شیرازە بێ |
زۆرت چنگ کەوێ و کەمی ببەخشی | چاویان لەدوایە دوایی ئەلەخشی |
کەمت بێ و بیدەی زۆر قەرزدار ئەبی | کە قەرزداریش بی شەرمەزار ئەبی |
خۆت بەدناو مەکە بە بردەی باری | لای خوایش بەرمەدە بە ستەمکاری |
سەد چاکەت ببێ ئەڕوا بە بایە | برینێکی دڵ ساڕێژی نایە |
هەتا ئەتوانی لادە لە دیوان | دێوانە نەبی وەک دیوان دیوان |
هیچکەس بە مەعاش دەوڵەمەند نابێ | سا مەگەر گوردی بەرتیلی تیا بێ |
بەرتیلیش مایەی گڕ و پفێکە | ئەنجامی هەردوو دنیای تفێکە |
نان و دۆیەک و دڵێکی ڕەحەت | نەک ترس و خەمی پادشای سەر تەخت |
چونکو هەردوولا ڕێیان ئەو لایە | هیچ نابەی لەگەڵ خۆت لەم دونیایە |
ئەم واتەیەمان ناچەسپێتە دڵ | ئاواتە خوازی ئەبەینە ژێر گڵ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 965
1949/05/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|