هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ
هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ | هەودا باریک بێ، دیارە بەرناگرێ |
ئیللا بنیادەم کە بە ئەستووری | دەپچڕێ یەعنی لەبەر مەغروری |
ئەوی کە لە خۆی بایی بێ: بایە | هەر گینگڵ ئەخوا ئەوی بای تیایە |
ڕۆحیش بایەکە مایەی هەناسە | ئەوی هەناسەی تەنگ بێ کەساسە |
خوا ڕۆحی هێندە شیرین کردووە | بە کەساسیش بێ خەڵک بۆی مردووە |
هی وامان دیوە کوێرە و بێ نانە | هێشتا بە هیوای ژین و سەیرانە |
خۆ تەماعکاری وا لە پیاو ئەکا | چاوی تێر نابێ مەگەر لە خاکا |
نەوجوان چاکە بۆ شەڕەکوتەک | گورگ پیر بوو دەبێ بە مەسخەرەی سەگ |
سووخۆر نابووتی مایەی پێ دەبڕێ | مەنجەڵ کە بزێ، دیارە کە ئەمرێ |
حەرام ئاوڕت لێ ئەداتەوە | وەک ڕەگی گولی هەڵئەداتەوە |
پشت بە پشتیوان کە کەوتیە دیوان | کاتێکت زانی کەوتیە ژێر دیوان |
جاران دەرپێمان بە بەنەخوێن بوو | حەرام نەترازا و سەرمایەی سوێن بوو |
ئێستا لاستیکە کە هیچ ناترازێ | سەد سوێندی پێ بخۆ بە نێرکە پیازێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 598
1940/05/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|