هەندێکی وا هەن کە بە زیندەخەو

هەندێکی وا هەن کە بە زیندەخەو (1950)
by پیرەمێرد
305694هەندێکی وا هەن کە بە زیندەخەو1950پیرەمێرد
هەندێکی وا هەن کە بە زیندەخەو بە خەیاڵ ئەبنە حوکمداری شەو
هیچ نەبێ نیوەی عومریان بە خەیاڵ خۆش ڕائەبوێرن بە مەوقیع و حاڵ
ئەوانەی کە شوێن پارە ئەکەون بەو مەراقەوە شەویش بێ خەون
لەولایش ئەبینی کە کرێکارێ پارەی ئەو ڕۆژەی وەرگرت ئێوارێ
خۆراکی کڕی بە خێر و بە بێر دەستی ماندووە لەسەر سکی تێر
لەم دنیادا گوزەران وایە کێ ئەڵێ: گێتی ئاسوودەی تیایە؟
کۆی ئەکەنەوە بە «جەواڵ» و «هۆڕ» نازانن بۆیان نابرێتە گۆڕ
کردوکۆشییان هەمووی تەباهە ئەوی لە گەڵیان ئەچێ گوناهە
ئەمانە هەمووی وا لە پێش چاوە ئینسان لە نیسیان دروست کراوە
ئەگەر نەبوایە بە فرامۆشی بۆ کۆکردنەوە کێ تێدەکۆشی؟
ئەڵێن پێغەمبەر ئەمەی فەرمووە پەسەندە بۆیە بە گوێدا چووە
«بۆ دنیا بژی وەبزانە نامری بۆ ئەولاش، ئەمڕۆ ڕێ لەبەر ئەگری»
فەرامۆشییە جیهان ڕائەگرێ کێ باوەر دەکا بەیانی ئەمرێ
خوا لەزەتێکی وای داوە بە ژین لە لامان خۆشە کەڕ و کوێریش بین
برسی و نەخۆش و ماندووی شەڕ و شۆڕ ژیان هەر خۆشە هەتا لێوی گۆڕ
بنیادەم هیچی لە یەکتر ناکا وێڵن بە ڕێگای خراپ و چاکا
هەر کەسە پیشەی خۆی لەلا باشە لە ناو خۆماندا «دەوەن بە ئاشە»
ڕێیەکی وامان نەدیوەتەوە سەرکەوتنی لێ بوەشێتەوە
هیچ کەس ڕابەری کەس پەسەند ناکا چونکو نایانبەن بە ڕێی ڕووناکا
هەرچی ڕۆژێکی بەرکەوت بۆ خۆی بوو خۆی خواردی و هەژار هەر باوکەڕۆی بوو
هێجگار کە «تەموین» سەنگی مەحەک بوو بایەع بەگزادە و ئەهالی «لەک» بوو
مەگەر ڕاوەستین نەوەی خوێندەوار پێبگەن ئەوان بکەونە سەرکار
گەسکێ بدەن لەم تێر نەخۆرانە ئەگینە ئێستا هەر بخۆرانە
ئەو بێ شەرمەی وا ئەمەی کرد دوێنێ لە ناو میللەتدا چۆن چاو هەڵدێنێ
ئەڵێن چاو بە چاو ئەکەوێتەوە مەگەر «بێ شەرەف» تەریق بێتەوە
ئێمەیش لە نووسین نابێ ماندوو بین دەستی وەیسکەیە و سووژنی پۆڵایین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 762 و 376


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).