هەندێ بە پیری ئاخر شەڕ ئەبن
هەندێ بە پیری ئاخر شەڕ ئەبن | فێری گەڕ ئەبن، ئەوسا کەڕ ئەبن! |
هەندێکی تریش کە گەڕانەوە | ئەبینی لە خووی بەد گەڕانەوە |
هەندێ مێزەری سپی عالمی | دائەگرن ئەبنە پەندی عالەمی |
سێدارەدارێ خوا لێی بێ ڕازی | مێزەری بەست و، چوو بوو بە قازی |
خوا کە بییەوێ پیاوێ بێ دین کا | کردەوەی بەدی لا شیرین ئەکا |
حیرسی دنیایی و ئارەزووی لیرە | هێند بەداخەوە لەشیان بۆی لیرە |
نازانن دنیا کورتە و کەم ماوە | مەرگ زۆر نزیکە و عومریش کەم ماوە |
بە زللەی ئەجەل کە هات بەلادا | لێی لادە، کەسی ناچێ بەلادا |
کە کەوا و کفن کران ئاڵوگۆڕ | ئەوسا ئەزانی کە هاتۆتە گۆڕ |
دەست ئەکوتێ لە دووی پریاسکەی پارە | هەر وا ئەزانێ زیندووەکەی پارە! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1000
1950/03/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|