هەندێ عادەتی کۆنی ئێرە بوو
هەندێ عادەتی کۆنی ئێرە بوو | کە بە خۆرایی خەڵک تێک بەر ئەبوو |
جارێ لە پێشدا بە شەڕە گەڕەک | دەستیان لە یەکتر ئەدایە کوتەک |
شوێنیان جوێ بوایە زاوا و خەزووری | نەدەکرا بە لای ماڵیا ڕابووری |
هەموو ئێواران لەو قەراغ شارە | ئەتبینی تێکڕا وا شەڕەدارە |
جارێ منداڵان دایان ئەمەزراند | ئینجا گەورەیان تێوە ئەئاڵاند |
کەم منداڵمان بوو سەری نەشکابێ | کەم شەڕ بوو خوێنی تیا نەڕژابێ |
هیچکەس نەی ئەگوت: ئەمە بۆ چییە؟ | هەموو ئەیان گوت: شەڕ ئازاییە! |
بە شەو ئەچوونە حەمام کوڕوکاڵ | لە پڕ ئەبووە شەڕە پەشتەماڵ |
خۆم کە یەکێک بووم لەو شەڕکەرانە | ئێستایش نازانم چی بوو ئەمانە؟ |
ئاخ خۆزگە ئەمە غایەی تیا ئەبوو | بمزانیایە ڕێ بۆ کوێ ئەچوو؟ |
ئەوسا بەم پیرییە شوێنیان ئەکەوتم | بیشکوژرامایە لەولا ئەسرەوتم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 946
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|