هەندێ پیشەی من لەگەڵ خەڵک جوێیە

هەندێ پیشەی من لەگەڵ خەڵک جوێیە (1950)
by پیرەمێرد
305943هەندێ پیشەی من لەگەڵ خەڵک جوێیە1950پیرەمێرد
هەندێ پیشەی من لەگەڵ خەڵک جوێیە خۆش گوزەرانیم زانی لە کوێیە؟
من ئەگەر ڕاست بێ، پیرێکی ژیر بم نابێ لە تانەی دوژمن دڵگیر بم
ئەوی پێم ئەڵێ ئەگەر بێ و وابێ نەسیحەتێکە ماڵی ئاوا بێ
ئەبێ ئەو خوڵقە خراپەم چاک کەم خۆم لە توانجی بەدگۆ بێباک کەم
کاتێ لە خۆما نەقسم نەمێنێ کردەوەی چاکم لای خەڵک ئەنوێنێ
خۆ ئەگەر تانەی دوژمن درۆ بێ با ئەو بەدناو بێ و هەر ڕەنجەڕۆ بێ
ئەوسا بۆ منیش ئەبێ بە عیبرەت بە درۆ لە کەس ناکەومە غەیبەت
بەڵام کە وا بم لێرە هەڵناکەم زەحمەت بێ غەیبەت، ڕەفیق پەیدا کەم
چارەی غەیبەتمان بە «قومار» ئەکرد پارەمان نەما، وا دەرمان نەبرد
ئێّستا بە ناچار وەک ئەحمەد حەیتە ئەکەوینە سەر ڕێگای ئەم بەیتە
قوماران نەکەن قورئان دەخوێنم بە درۆ خۆم وەک عابید دەنوێنم

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 980
1949/09/08


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).