هەندێ کەس کە هات نۆرەی خۆی دەست کەوت

هەندێ کەس کە هات نۆرەی خۆی دەست کەوت (1950)
by پیرەمێرد
305667هەندێ کەس کە هات نۆرەی خۆی دەست کەوت1950پیرەمێرد
هەندێ کەس کە هات نۆرەی خۆی دەست کەوت ئەبینی سووکێ بە دارا سەرکەوت
کە بەرز بووەوە هێند بێ ترس ئەبێ ئەمەندە ئەخوا هەتا قورس ئەبێ
کە قورس بوو ئیتر دار ڕای ناگرێ تەقڵە لێ ئەدا بە سەرەنگرێ
وا چاومان لێیە ئەو چی بەسەرهات کەچی لەو زیاتر ئەکەونە هەڵات
مێشێ لە هەنگوین کە پێی گیر ئەبێ تا دێت مێشی تر لێی شێتگیر ئەبێ
میوەی نەگەییو زگ ئەیەشێنێ تەماع بۆ پیاوان ڕووزەردی دێنێ
وا گەورەی دیوان کەوتۆتە بژار لاڵ و پاڵ کەوتوون مشک و مار پەژار
ماری کەسیرە کە کەوتە هەتاو هیچ ئامان نادا بە ژن و بە پیاو
دەرمانی ژاری مار کە تریاکە ئێستا بە تریاک زۆر کەس هیلاکە
پشیلەبۆر وتی: نەمرم بەو تیرە من و مشک و جێی ئەو ژنەپیرە
ئینسان وا ناڵێ چاوی ناترسێ هەلی بۆ هەڵکەوت لە هیچ ناپرسێ
خوا فەرمووی: ئێمە ئەمانەتیمان هاتین خستمانە سەر کەژ و کێوان
هیچیان نەیانویست «ئیبا»یان لێ کرد لەو لاوە ئینسان پڕی پیا کرد

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 737


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).