هەنگی ڕۆحم نیشتووە بە شەهدی سیماتەوە
|
دڵیش ئەسیرە بە داوی ئەگریجەی تاتاتەوە
|
ئەی خودا کەی بێ بەناز ڕەحمێ بە حاڵی زار بکا
|
لە قینی ڕەقیبی سەگ دڵ بۆ جارێ لاکاتەوە
|
وا بیماری دەردی هیجری تۆم و قەد مومکین نییە
|
سەد دەوای لوقمان دەروونی ڕێشم چا بکاتەوە
|
ئەی غەزالەی خۆش خەرامی باغی زیبای و حوسن
|
بۆ بە حەرفێ نامدوێنی قەرزە و وا بە لاتەوە
|
تا بکەی وەک نەی دڵم ناڵەی حەزینی لێوە بێ ؟
|
کێ ئەتوانێ چەشنی تۆ گریانم ژیرکاتەوە
|
مەعشوقەکەی چاو غەزالم ئەی گوڵی ڕەوزەی ئیرەم
|
چاک بزانە گیانم بەندە باڵای ڕەعناتەوە
|
تۆ تەبیبی حازیقی جەستەی زەبوونی ناتیقت
|
تا کەی زەلیل بم بە دەستی عەزابی سەوداتەوە؟
|