هەوارم ئەمڕۆ لەسەر سیروانە
هەوارم ئەمڕۆ لەسەر سیروانە | بۆ نووستن ئەچمە قەڵای شیروانە |
سیروان ئەناسم دۆستەکەی پێشین | بەڵام قەڵاکە قەسرێکە شیرین |
بنچینەی قەڵا توورەکە ڕێژە | لەسەر ئەو قەڵا دوور و درێژە |
چەند ژوور، چەند هەیوان، چەند پێچ و پەنا | سەر سووڕ ئەمێنێ لەو سەنعەتەدا |
پیلانی وا جوان قەڵای وا مەحکەم | بۆ عەقڵی قەدیم قەد باوەر ناکەم |
عیلمی هەندەسەی تیا تەتبیق کراو | سەرەڕای ئەمانە نزیکە لە ئاو |
نەقش و نیگاری فیکرێکی وردە | ئەمە ئاساری عەتیقەی کوردە |
1939/11/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|