هەوای زستانە «خومان» بەتاڵە
هەوای زستانە «خومان» بەتاڵە | هەموو کەماڵێ دوایی زەواڵە |
خوا بیدا و وێنەی ئەستێرە هەڵات | بەدکار بە هەلات، ڕووزەرد بوو هەڵات |
لەم قوببەیەدا ئەوی بمێنێ | دەنگێکی خۆشە گوێ ئەزرنگێنێ |
کاتێ ئەتبەنە «گردەکەی سەیوان» | ئەتخەنە ژێر خاک بە دەنگی قورئان |
شەرت وایە بە دڵ ڕەحمەت بنێرن | نەوەک بە جنێو هەڵت پەسێرن |
پیاوی بەدزوبان زوبانیان بڕی | بە پەڕەی قورئان خوێنەکەی سڕی |
تفیان ئەکردە سیمای بێعارێ | ئەیگوت: ڕەحمەتە باران ئەبارێ! |
ئەڵێن ئەژدەها هەڵی ئەکێشن | ئەم خەڵکەیش لە دەست «هیتلەر» بە ئێشن |
خۆزگە ئەویشیان وا هەڵدەکێشا | بەڵام لە پێشدا دانیان ئەکێشا |
کاروانی حوشتر ئەکشان بە بێدەنگ | کەرێکی دێزیان بوو بوو بە پێشەنگ |
وتم: «هیتلەر»ە کەوتە پێش ئەڵمان | کەرەکە توند بوو لێم هاتە زوبان |
وتی: خوا نەکا ببم بە «هیتلەر» | وەک ئەو خوا بمکا بە ئالەتی شەڕ! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 648
1941/12/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|