هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار
|
مەزرەعەی شادیم فەوتان وە یەکجار
|
قازانجم غەمە لەگەڵ سەرمایە
|
ئیتر چ باکم گەرما و سەرمایە
|
غەم لە جێی خۆشی نائیب مەنابە
|
عوشڕەتم مودام بادە و شەرابە
|
موتریبا لە چاو منت کەوتبێ
|
مەقامێ بڵێ کەس نەژنەوتبێ
|
غەم بێ حیساب و سەر و سامانە
|
سەداکەت شیفای دەرد و زامانە
|
بەدڵ تیمار کە زامی بیمارێ
|
لەو دەم و مەقام ڕەحمەت دەبارێ
|
زامار حەربەی موژەی دڵدارم
|
بۆیە وا مودام دیدە خوونبارم
|
مەگەر برینم وەختێ ساڕێش بێ
|
من و یار ئیتر نە کەس نە خێش بێ
|
ئەی بەختە ئاوێ بدە وە چاودا
|
ئەوا سووسکەی دڵ خنکا لە داودا
|
ڕەحمێ کە بە حاڵ گرانیی دەردم
|
بە ڕەنگی زەرد و هەناسەی زەردم
|
یا من بەدبەختم یا یار بێزارە
|
وا ڕەنگم خەزان ئەشکم بەهارە
|
شێواوم وێنەی قەیسی عامیری
|
ناوم نەجمەدین لەقەب سابیری
|
نەخۆشی باتین ئەگەر زاهیر بێ
|
مەسڵەحەت وایە بەندە سابیر بێ
|