هەڵدەگرێ ببمە منەتباری جوو
هەڵدەگرێ ببمە منەتباری جوو | کە ئەم وەحدەتەی پێ خستینە ڕوو |
عەرەب و کورد و تورک کە یەک خرا | هەروا بڕوانە جوو تێی هەڵدرا |
نیفاق بەربووبوە سەروگوێلاکمان | جوولەکەیش چاوی بڕیبوە لاکمان |
ئێستا لاوانمان وەک شێری ژیان | بە دەنگی دلێر هاتوونە مەیدان |
ئەو قەومەی کە خوا دەربارەی ئەوان | فەرمووی یەک بە «دە»ن بۆ ڕۆژی مەیدان |
چۆن لە ڕاستی جوو ڕوو وەرئەگێڕن | لە خەیبەرەوە بەوانە فێرن |
ئێمەش نەتەوەی «سەلاحەددین»ین | خۆمان بەو ناوە لایق ئەبینین |
جیهادی «قودس» پەیڕەویمانە | فیداکاریمان شەرتی ئیمانە |
ئای لە عێراق و جۆش و خرۆشی | وا بۆ سەرشایی ئەچین بە خۆشی |
هێجگار کچانمان هاتوونە غیرەت | ئەڵێن: جیهادی دەوری سەعادەت |
قەسیدە خوان و پێش لەشکر کچ بوون | عائیلەی «نەبی»ش لە گەڵیان ئەچوون |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 896
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|