هەی کانی شەکراو
هەی کانی شەکراو، هەی کانی شەکراو | کانییەکەت کانی عەنبەر و گوڵاو |
ئاوی زیندەگیت ڕژاوەتە ناو | جێی حەسانەوەی تیپی سەربەدراو |
چەشمەسارێکی سەر ڕێی نازداران | گوڵاڵەی دەورت دەمی بەهاران |
نەشئە دەماغتە دڵی ڕێبواران | جێی ساز و سەودای بۆ هەرزەکاران |
گەردی غوباری ڕووی کچان ئەشۆی | تیفتیفەی شەوقی زوڵفی سەمەنبۆی |
مایەی هەرزانی و ڕۆنی مەشکە دۆی | جێی وسڵی قڕگە و وێڵەدەری تۆی |
کە مەشکەی لە کۆڵ داگرت شۆڕەژن | شڵپەی ئاو دێنێ بە خرنگەی بازن |
دڵ کونکون ئەکا وەک سووژنئاژن | چاو ڕوونیمان بێ بە کوێری دوشمن |
ئەم خاکە پاکە کە دوور بێ لە چاو | سەر چاوگەی تیایە وەک چاوگەی سەراو |
1940/11/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|