وازمان لە پەندی پێشینیان هێنا
وازمان لە پەندی پێشینیان هێنا | ئیتر دڵمەندی نەبێ لە بەینا |
ئێمە تنقیدی عادەتمان ئەکرد | هەندێ گومانیان بۆ خۆیان ئەبرد |
نازانن ئەمە بە دڵسۆزییە | ئێمە غەرەزمان لەگەڵ کەس نییە |
یاخوا ئەگەر من ساحێب غەرەز بم | خۆشی نەبینم، تووشی «مەرەز» بم |
سەری کەر بکرێ بە ڕەشی گاوە | من دەربەستی نیم لام لێ لاداوە |
دیارە کە خەڵکی مەیلیان وا دێنێ | بۆ دوایی ڕۆژیان هیچیان نەمێنێ |
بە شایی و زیافەت مەملەکەت تێر کەن | بە چاولێکەری هەموو کەس فێر کەن |
من خۆم وام ئەوێ دەست بە جانی من | ئیتر لەگەڵ کەس نابم بە دوژمن |
چەند خۆشە جووتێ یەکدڵ و یەک گیان | مانگی هەنگوینیان بچن بۆ گەڕان |
بە شەو ڕووبەڕووی مانگ لە سیحرا بن | ئاسوودەی غەم و هەرا و هوریا بن |
بە نەوجەوانی عەشقێ حاسڵ کەن | سیحری چڵوچۆی خەسوو باتڵ کەن |
خێر! ناوی خەسوو نابەم تۆبە بێ | نۆرەی ئەومانە لێمان تووڕە بێ |
بە ڕێکوپێکی و تاقم و تەدارەک | بچنە زیارەت پیری موبارەک |
وا پیراڵکیش ڕێی کرایەوە | سەیرانی ئەوێش هاتە کایەوە |
بۆچ گوێ ئەدەنە پەندی پێشینان | بزەن بەر سەفی ڕەندان و پیران |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 579 و 202
1939/09/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|