وا بەرە جەژنانە ئەڕوانم زەمین

وا بەرە جەژنانە ئەڕوانم زەمین (1952)
by فایق زێوەر
304876وا بەرە جەژنانە ئەڕوانم زەمین1952فایق زێوەر

جەژنی قوربان

وا بەرە جەژنانە ئەڕوانم زەمین بەرگی سەوز و سووری شادیی کردەبەر
کیژ و کوڕ دڵخۆش و دەم پڕ پێکەنین هەرزەکار بۆ شایی بەستوویە کەمەر
گیانلەبەر گەورە و بچووک هەرچی ئەژین هەستی خۆشی کردووە و کەوتووەتە فەڕ
جەژنی قوربانە وڵات سەیرانییە

هەر بەشی من دەرد و سەرگەردانییە

وەک مەلێکی چوست و چالاکی چیا سەردەمێ ئاسمانی شادی بوو بەجێم
بێ خەفەت ئەفڕیم لە گەردوون دڵنیا تا لە پڕ کۆسپێکی مەینەت هاتە ڕێم
شاپەڕی باڵی شکانم جیا جیا ئێستە نازانم لە کوێ کەوتووم و کێم
ئەی فەلەک تۆ هەر نەوەک بۆ من وەهای

بۆ گەلی بێ دەسەڵات خاوەن سزای

جەژنی قوربانە بەڵام کوردی هەژار جەژنی هەر نوێژکردن و نان خواردنە
هەرچی خوا فەرموویەتی نایهێننە کار هەر لە جەژنا دوودڵی و شەڕ کردنە
چۆن دڵم خۆش بێ ئەبینم چەند هەزار ئیشی هەر ناکۆکیی و ناوبردنە
تا وڵات جەژنی وەهابێ ساڵ بە ساڵ

ئەم دڵەم جەژنان ئەبێتە کۆی زوخاڵ

1944/11/14
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).