وا دوابەدوا
وا دوابەدوای یەک کۆچیان کرد ئاوڵ | تەنها من ماوم پێم ڕۆچۆتە گڵ |
یاران بە پەڵی دەورانی دوژمن | بڵاو بوونەوە وەک خەیاڵی من |
تۆزی دوای کۆچی ئەوان دیارە | بەو تۆزە چاوی دڵ بێ قەرارە |
شوێن هەوارگەیان کوچک و کەڵەکە | بەردی پڕ دەردی دەشتی فەڵەکە |
ئەو بەردە ڕەشەی کوچکی ئاگردان | هەم بەختی منە و یادی هامفەردان |
بەوە تەسەللای دڵی خۆم ئەدەم | کەوتوومە دوایان بە ماوەی زۆرکەم |
ڕۆین باشترە لە زویری و زاری | مەرگ لەگەڵ ئاوڵ جەژنە و کەیفداری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|