وا دولبەری ئەم شارە هەموو ماهـ جەبینن

وا دولبەری ئەم شارە هەموو ماهـ جەبینن  (1925) 
by شوکری فەزڵی
وا دولبەری ئەم شارە هەموو ماهـ جەبینن یەغماگەری هۆش و خیرەد و ڕەهزەنی دینن
سیمین زەقەن و گوڵ بەدەنن، کەبک خەرامن هەم ڕاحەتی جان و دڵی عوششاقی حەزینن
فیلجوملە وەکوو تازە نیهالی ئیرەمن هەم وەک لالەیی خولد و گوڵی فیردەوسی بەرینن
ئاهوو ڕەوشن، تاوسی زەڕڕین پەڕ و باڵن ئەم دەستە، مەلائیک سیفەت و شەهرنشینن
هەر یەک کە بە دوو نێرگسی جادوو لە فسووندا باعیس بە هەوا و کەشمەکەشی ڕوویی زەمینن
ڕوو غونچەیی لالەن، وەکوو غیلمانی بەهەشتن با ناز و کریشمە، هەموو وەک حوور جەبینن
هەر یەک کە بە بۆیی شکەنی پەرچەمی پڕ خەم قیمەت شکەنی ساحە و هەم نافەیی چینن
بۆ بورجی تەماشا قەمەر و شەمس و نوجوومن بۆ وەجهی لەتافەت هەموو وەک دوڕڕی سەمینن
یەک یەک هەموو ناوک مژە و ئەبرۆ کەمانن هەر لەحزە لەبۆ کوشتنی عاشق لە کەمینن
فارغ نییە هەر لەحزە لە چەند لاشەیی عاشق هەر لەحزە دووسەد خەستە لەبەر ئاهـ و ئەنینن
دەستیان هەموو هەممی کە لەسەر تیغی دەبانە هەر لەحزە وەها حازر و ئامادە بە کینن

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse