وا دەڵێن: ئادار ناڕوا بە بێ دۆ

وا دەڵێن: ئادار ناڕوا بە بێ دۆ (1950)
by پیرەمێرد
305391وا دەڵێن: ئادار ناڕوا بە بێ دۆ1950پیرەمێرد
وا دەڵێن: ئادار ناڕوا بە بێ دۆ دوای ئەو نیسانیش ناڕوا بە بێ جۆ
بارانی نیسان جۆی خستە دواوە با ڕەحمەتیش بێ تامی نەماوە
پاشکەوتنی جۆ بە کەم مەژمێرە خواردنی چوارپێ و دووپێیە لێرە
دووپێ بە چوارپێ ئەڵێ ڕووبەڕوو نوخشە بێ لە تۆش نوخشەمان دەرچوو
باران سێپەڕەی گەیاندە خایە نانی چوارپێکان وا لە ڕۆنایە
چوارپێ لە دووپێی بەدخوو چاکترە بە «جۆ» هەڵ دەکا و دڵی پاکترە
ستەمگەر کە مرد خاک نایگرێتە خۆ بە دڵ خوا شوکر، بە دەم ئاغا ڕۆ
وا شەمەندەفەر بوو بە هی خۆمان تا وەفد زۆر بێ قازانجە بۆمان
توججار هەموو چوون شێخیان لە تەکدا ئەڵێن: «هەمچونین بڕۆ تا بەغدا»
ناوی وەفدمان هێندە لا خۆشە هەر بڵێن: وەفدە، زۆر کەس بە جۆشە
ئەگینە هەمزە لە هەباسی چی چرچە قەڵایی لە مۆریاسی چی
زۆر لە بارانی نیسان ڕادەکا بە دەنگی بۆمبا خەڵک سەما دەکا!

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 476


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).