وا ڕەمەزان دێ ئەبێ بە کوێخا
وا ڕەمەزان دێ ئەبێ بە کوێخا | پەکی کەشکەک و گیپەکەم ئەخا |
ئەگەر من بڵێم: ڕەمەزان نییە | کێ لێم دەپرسێ جەزاکەم چییە؟ |
چونکو گوناهی لەوە گەورەتر | ئەمەندە زۆرە بە باری حوشتر |
باقڵ دەچینە پەردەی ئیعتیکاف | جنۆکە دەبەن بۆ پشت کێوی قاف |
نەوەڵڵا ڕەست و داو هێند گرانە | بە قەد ڕکاتی تەراویحمانە |
تاریکە شەوە و ئەحزاب لە ناوە | «ڕەمەزان» بە جەنگ، «سەفەر» بەدناوە |
لە ئەفریقادا بووە بە گەردەش | دونیا شێواوە وەک مووی قولەڕەش |
جاران جوولەکە خومی ئەشێوا | ئەکەوتە درۆ و قوڕی دەپێوا |
ئێستا بێ ئەوەی کە خوم بشێوێ | درۆی وا دەکەین بە قەدەر کێوێ |
ئەڵێن: بۆ مەئموور مەنشوور دراوە | خاتر و خۆتر بۆ کەس نەماوە |
کەچی پێکوڕە داشی دامەیە | نازانین تەقی و شەقی کامەیە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 461
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|