وردە مەئمووران بۆ زەممی مەعاش

وردە مەئمووران بۆ زەممی مەعاش (1950)
by پیرەمێرد
305559وردە مەئمووران بۆ زەممی مەعاش1950پیرەمێرد
وردە مەئمووران بۆ زەممی مەعاش بە هۆی هیواوە کەوتوونە تەلاش
تا تریاک دێنن بۆ ماران گەستوو بەدەم ئێشەوە ئەوان ئەڵێن دوو
نە تەڕەسازە و نە تەڕەماشە شەڕەگەڕەکە و دەوەن بە ئاشە
تا ڕەوگ و ڕانمان دوای نەبڕایەوە ڕێگای کوێستانمان بۆ نەکرایەوە
خاڵانەکەیە «مەمرە تا بەهار» کورتانی تازەت بۆ دێنم لە شار
ئەگەر خوا ئەکا «هیتلەر» نامێنێ پاییزیش نەشئەی بەهار ئەنوێنێ
ئیتالیا کە وەک فس فس پاڵەوان خۆی هەڵکرد بوو، هاتبووە مەیدان
ڕۆژێکی لێدێ بڵێن یۆنان هات بە گورگەلۆقە دەرچێ لە وڵات
ئەوسا بە گورجی ڕایان ئەفڕێنن کەرسمەی «مۆسۆلێنی» دەردێنن
ئەگەر «هیتلەر»یش وەک ئەوی لێ بێ «یوم الموعود»یش بۆ جوولەکە بێ
زوڵم و زۆرداری تا سەر نامێنێ خوا تۆڵەی بزنی بێ شاخ ئەسێنێ
خۆزگە بە شەکری هەرزان، ڕەمەزان تێر مرەبامان ئەخوارد وەک جاران

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 645
1941/10/16


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).