وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ
|
پەڵەی داوە بە بێ مانەند و ئەمسال
|
بە پاچ و بێڵی تەقوا و ڕیازەت
|
موبەڕڕا بوو لە دڕک و داڵی ئەوباڵ
|
موهەڕڕایە بە جووتی زوهد و تەقوا
|
بە سی گاسن نرایە باغی شمشاڵ
|
مەلائیک سەف بە سەف بۆ باغەوانی
|
کە ئاموشۆ ئەکەن پەیوەستە خۆشحاڵ
|
مەجالی تەنگ و باری سەنگ و بێ ڕەنگ
|
شەیاتین هەر هەموو ماندووە بێ حاڵ
|
خەیاڵی خام ئەکەی کورتەک ئەکەی نەقد
|
خەیاڵی خام مەکە ئەی شێخی بەرماڵ
|
لە بۆتەی نار و ئازاری جەهەننەم
|
بترسە خەڵقی تێدا بۆتە زووخاڵ
|
بە پاچی زیکر و خاری ماسوىٰ الله
|
وشک برژاو و سووتا شوبهی زوخال
|
مەلائیک هاتووە دەیکاتە زەرعات
|
کە بیبینێ دەبێ حەیران و خۆشحاڵ
|
مەتاعی چاکە مەقبووڵ و بەقیمەت
|
کە لائیق پادشا بێ ئەی کەسی خاڵ
|
لە بۆتەی یار سابیر پڕ حەزەر بە
|
بە ملیۆن خەڵکی تێدا بۆتە زووخاڵ
|