وەجاغ کوێر ماڵی ئەبەشنەوە
وەجاغ کوێر ماڵی ئەبەشنەوە | کەر تۆپێ ناڵی ئەکێشنەوە |
لەم دنیایەدا کەس بێ غەم نییە | ئەگەر بێ غەم بێ بنیادەم نییە |
کەوتووینە ڕۆژێ بوو بە وای نەفسی | زۆرکەس هەوڵی دا خودا نەینووسی |
ئەڵێن تەور کلکی خۆی نابڕێتەوە | وای ئەبڕێتەوە کە نەبێتەوە |
کورد بە عیبادەت دوعای مەقبوول کرد | لەیلەتولقەدری لە ژنا خەرج کرد |
بەهار گیانداری پێ ئەژیێتەوە | ئەترسم ماریش ببووژێتەوە |
بیستوومە وردە مەئموور دەرئەکرێ | بەڕە هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ |
ئەی ئەو کەسانەی کە کەم وەرئەگرن | دەست بە کڵاوی خۆتانا بگرن |
ئیتر لەگەڵ کەس نابمە دەستەخوشک | من و وێرانەی پیرێژن و مشک |
وەک جاران بێستان بەرەڵڵا نییە | ئەم دووگە چەورە بێ بەڵا نییە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 359
1933/03/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|