وەختێ بۆ ئینسان ئیش ئەچێتە سەر

وەختێ بۆ ئینسان ئیش ئەچێتە سەر (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308456وەختێ بۆ ئینسان ئیش ئەچێتە سەر1941موفتی پێنجوێنی
وەختێ بۆ ئینسان ئیش ئەچێتە سەر ئەندام تەواو بێ لە پێ هەتا سەر
یانی پێ ئەبێ وەک شاتر وا بێ لەهەر ساتێکا گورج و ئازا بێ
کە پێ ڕێی بڕی و گەیاندیتیە شار نۆرەی دەست ئەبێ ئەکەوێتە کار
بە گورجوگۆڵی هیچ دانامێنێ خەریکی ئیش بێ کە ڕایپەڕێنێ
لەپاش ئیشەکەی کە تەواوی کا چاوی پێ ئەوێ نیگاداری کا
بە شەو و بە ڕۆژ دایم وریا بێ نەک لەناکاوێ بەدکار پەیدا بێ
گەر هات ڕەقیبێ لە ڕۆژ و شەوا فرسەت نەبینێ لە کاتی خەوا
با گوێ ببیستێ قسەی بێگانە مەعلوومە جوابی بە دەست زمانە
لە هەر کاتێکا یان هەر ساتێکا ڕەقیب ئەوی دی پرسیارێ بکا
زمان دەخیلە بە لوتفی خۆشی ئەتوانی فێڵی بە موو بکێشی
فەسیح و ڕەوان بە جوابی شیرین بڵێ خەریکی یەک کاری خێرین
هەموو خەریکین باخێک ئەکێڵین ساوامان زۆرە بۆیان جێ دێڵین
بەڵکوو وەک خۆمان دواکەوتە نەبن دایم وریا بن پاشکەوتە نەبن
ئەندام تەواو بوو بڵێ ئافەرین ئەتوانین زەفەر بە دوژمن بەرین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).