وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا

وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا (1956)
by عارف عورفی
308017وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا1956عارف عورفی
وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا وا ئەزانم شێخ لە من زووتر بەرەو مەیخانە کا
ڕابکێشێ خەنجەری موژگانی بەقەسدی کوشتنی من شەرتە شەرتی پیاو هەتا ماوە لەڕوویا ڕانەکا
شەمعی ڕووی جانانە هەروەختێ لە مەجلیس هەڵکرا بێ شکە عاشق بەدەوریا عەینی وەک پەروانە کا
فکری وا بوو، تێگەیشتم ئاخری غایەی چی بوو بۆ ڕەقیبێ ڕوو لە ئێمە وەربگێڕێ خوا نەکا
ناز و عیشوە بۆ هەناسەی دەردەداران چا نییە نەک خوا گیربێ بڵێن پێی بۆ خوا ئاوا نەکا
بگرێ پەندم عاشقێ گەر بیەوێ ڕسوا نەبێ قەد وەفا و عەهد و سەفا لەو دولبەرە داوا نەکا
چاوەکانم، چاوی من لەو ڕۆژەوە چوون بۆ سەفەر ساتێ نەمدیوە لە دووریت شین و واوەیلا نەکا
مەتڵەبی یار خاڵی لای لێوی کە دەرخا جار بە جار عاشقی بێچارەیی ئاوارەیی وێرانە کا
ئێمە دەردی عاشقی و جەوری زەمانمان بردە سەر دەس لە دەس چوو وای درێغا یار ئەگەر بڕوا نەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).