وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە
|
وا ژیان و ژینی من دووبارە ڕێک ئەخرێتەوە
|
دڕکی میحنەت موددەتێ بوو، چوو بە جەرگمدا بەڵام
|
حمدلله وا ئەزانم زووبەزوو دەربێتەوە
|
گەر خوا مەیلی ببێ شادی لەجێی شیوەن ئەبێ
|
... شەرابی دووبارە سەد باری لەسەر ئەخورێتەوە
|
موژدە بێ ئەی بولبولانی عاشقی گوڵزاری گوڵ
|
وا لە ئەمڕۆ و سبحەیا خونچەی ئەمەل بکرێتەوە
|
ئەی سەنەم تۆ بی و خوا نەختێ بە عیشوە و جیلوە بێ
|
با بژیم ئەمڕۆ لە سایەی تۆزی خاکی پێتەوە
|
تفلی حاڵم کەوتبوو بێ حاڵ و بێ دەنگ و زبان
|
وا بە هیوا هەم لەسەر جێ بێ خەتەر هەستێتەوە
|
بای سەبا ئەمڕۆ گەیاندی کاغەزی موژدەی نەجات
|
دڕکی شادیمان بە بای ڕەحمەت لەسەر ئەکرێتەوە
|
خۆ ڕەقیب ناوی نەمابوو وام ئەزانی مردووە
|
یاڕەبی ئەمجا بەجارێ بیکوژێ و ببڕێتەوە
|
موفتی بازی عیشقەکەت پەروازی کرد و خەم مەخۆ
|
ڕۆژ بە ڕووناکی ئەبینێ بێ سەدا خۆی دێتەوە
|