وەرن دووبارە بە زامی نۆوە

وەرن دووبارە بە زامی نۆوە (1965)
by مینە جاف
304089وەرن دووبارە بە زامی نۆوە1965مینە جاف

بۆ لافاوەکەی ١٩٥٧ی سلێمانی

وەرن دووبارە بە زامی نۆوە لە گشت وڵات و هاوڕێ و گرۆوە
بە ناڵە و زاری بە زایەڵەی شین بڕێژین لە چاو فرمێسکی خوێنین
بۆ کۆس ئەڵکۆسی شاری کوڕ مردوو بۆ گەنجی ناکام لەش لافاو بردوو
بە ناڵین، بە گرین، بە دیدەی نمین هەموو سیاپۆش قڵاخی نشین
بۆ وەیشوومەی شووم لافاو و باران ڕووی کردە شاری جگەر ئەوگاران
بۆ ئەو لاوانەی وا هیوامان بوون هیوای سەرکەوتن ڕۆژی دوامان بوون
کە وا کوژریان بە گوللەی بێ دەنگ بێ شیر، بێ خەنجەر، بێ بۆمبا و تفەنگ
ئای لەم نەگبەتەی ڕووی کردووە تێمان کێ کوڕت بکوژێ و لافاو و باران
دوژمن نادیار خوێ نەخوێی بێ خوێن لاوانت بڕوا بێ تۆڵە و بێ خوێن
ئەی سلێمانی ئەی شاری شێران فەخری کوردان و جێگەی دلێران
کام ئافەت نەبوو نەیدا بە سەرتا کام ڕۆژ خوێنی کورد نەڕژا لە بەرتا
بۆمباردومانی تەیارەی دوژمن چەن قەسر و قەڵای ڕووخانی لە بن
چەن کوڕی شۆخی نەونەمامی تۆ خوێنیان ڕژیا لە بەر سەرای تۆ
ئازێت وەیشوومەی پار و ئەم وەختە توێژی نەبەستووە ئەو زامە سەختە
ئەوا دووبارە بە مەرگی لاوان بە لاشەی بێ شوێن، بردووی لافاوان
هێناتۆ ئاسۆ زامی کۆنە و نۆ گەرمە شینیە گشت کوردێ بۆ تۆ
بۆ چی نەگبەتی کەوتە هەر وڵات جیای ئەکاتەوە لە گشت سەربسات
وە ئەی نا دونیا بە فەسڵی بەهار ئەڕازێنێتۆ دەشت و سەر کوسار
تۆ هەموو ساڵێ پاییز ئەجۆشی خۆت بە خوێنی گەش لاوان ئەپۆشی
ئەنووسین بە ڕەنگ فرمێسکی خوێنین مانگی بێ و حناد و نون و زێ لە ژین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).