وەرن یاران تەماشا کەن چ شیرین نەوبەهارێکە

وەرن یاران تەماشا کەن چ شیرین نەوبەهارێکە (1965)
by مینە جاف
303976وەرن یاران تەماشا کەن چ شیرین نەوبەهارێکە1965مینە جاف
وەرن یاران تەماشا کەن چ شیرین نەوبەهارێکە ئە هەر لایەک ئەچیت یا مێرگە یا خود لالەزارێکە
کەوایی تازەیان پۆشا چیا و هەرد و کۆسار بە ڕەنگاو ڕەنگی لێی داوە عەجەب نەقش و نیگارێکە
چەمەن ڕازاوەتۆ ڕەنگین بە ڕەنگی لالە و نەرگس نموونەی جەننەت و ڕێزوان لە گشت دەشت و دیارێکە
ڕەیاحین عەتری بەخشاوە لە عەتری غونچە و عەنبەر نەسیمی سوبح گاهان تێ شەمیمی موشک بارێکە
چیا ئارایشی خۆی کرد بە سەد ڕەنگ ڕەنگی لێداوە بە گوڵ چارشێوی داداوە ئەڵێی بووکی تیجارێکە
تەماشای عیشوە و نازی بەڕەزای پاڵی تاوێر کە ئەلێی مەحبووبی تۆراوە لە سایەی بەرقەتارێکە
شنۆی ئەگریجەیی شەوبۆ لە بەینی لالە و نەرگس مەڵێ نەمدیوە وەک زوڵفی پەشێوی دڵ فگارێکە
بە تاجی زیو و ئاڵتوونی لە مێرگی دڵ گوشا نەرگس لەسەر ئاوڕەنگی زمڕووتی لە سیحرا شەهریارێکە
بە عەینی خاڵی سەرو کوڵمی دلارامە لە جەرگی لالە ئەو خاڵەی کە ماوی و ئاودارێکە
گوڵاڵە چین بە چین سەف سەف لە دەشتا خەیمەیی داوە بەنەوشە زەرد و سوور و شین عەجایب نەشئەدارێکە
لە هەر کوێ دۆڵ و شیوێ بێ ڕەنگاوڕەنگ نەقشی کریاوە بەڵێ سەد گوڵشەنی جەننەت لە دەوری کۆهسارێکە
ئەچیتە سەیری هەر مێرگێ لە گوڵ ڕێی پێت نییە داینێیت دەڵێی سەد دڵ ئەکا حەیران چ شیرین نە بەهارێکە
لە گوڵشەن دەنگی سەمتوور و سەدایی سازت پێناوە لەسەر هەر سەروێ ئەڕوانی نەوای کۆکۆی هوزارێکە
دەچیتە سەیری گوڵ باغ و بە ڕەنگی ڕوومەتی دولبەر دەشنێ و پرش ئەدا بولبول لە لایا نەغمەدارێکە
بەنەوشە و سونبول و نەسرین بە عیش و زوڵفیان بەخشە بە عەینی پەرچەمی پەخش و پەشێوی چاو خومارێکە
ئەمانە مینە جاف گشتی بە ئەمری حەییی دادارە بنازم قودرەت و جاهی کە وا پەروەردگارێکە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).