وەرە توبیو خوا یەک یەک لەحزە با شێوەت زیارەت کەم
|
دەڵێی حق القدم فەرموو لەڕێتە ڕۆحم و دیدەم
|
کە شوعلەی دایەوە کوڵمت لە ژێر چمکی سیاماڵا
|
وتم خۆر بوو ئەوا هەڵهات لە ژێر هەوری ڕەشا قیبلەم
|
لە ورشەی خاڵ و پرشەی زوڵف و لەعلی لێوەکەی ئاڵت
|
شکا بازاڕی لەعل و سونبل و موشکی خەتا کەم کەم
|
شەماڵ لایدا کە دەسماڵت لە بەرقی گەردەن و خاڵت
|
وەکوو شووشەی شکاو جانا نەما عینوانی جامی جەم
|
درەوشا ئاوێنەی سینەت لە تۆی سوخمەی کەتانچی تا
|
بیعەینی سوبحی سادق بوو شوعاعی خستە ناو عالەم
|
بە حەربەی خەنجەری ئەڵماس سەری پەنجەی بلوورینت
|
شەقیکە دولبەرا تو خوا حیحابی ئەگریجە و پەرچەم
|
عەیان کە شەمسی ڕوخسارت دەریخە تاقی ئەبرۆکەت
|
بە جارێ با خەجاڵەت بن هیلال و بەردی دوو هەفتەم
|
ئەگەر بێ دەرکەوێ نەختێ بە ناز و عیشوە باڵاکەت
|
دەبەی نامووسی شمشاد و نەی و سەرو و سنەوبەر هەم
|
دەسا مینە تەماشا کە دەبێ سوبحەی لە ماڵ دەرچم
|
بسێنم باجی تاووس و خەراجی ئاهووانی ڕەم
|