وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم

وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم (1969)
by سابیری
306578وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم1969سابیری
وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم هەتاکەی دڵ نەخۆش و چاوەڕێی چاوی تەبیبت بم؟
هەتاکەی ئینتیزاری چاوی عەییار و تەبیبت بم؟ ئەوا کردم منیش بێگانە با ساتێ قەریبت بم
ئەوا چاوم بە شاڕێوە، ئەوا ڕووحم لەسەر لێوە هەتاکەی عاجز و بیماری چاوانی غەریبت بم؟
ڕەقیبم دی لە بەر پێتا، وتم خۆزگە بەخۆی جانا کە تۆ گوڵ بی بەقوربانی هەموو خار و ڕەقیبت بم
بە سەیران و تەفەرروج چوویە نێو گوڵزارەوە جانا بە سەرگەردی گوڵ و گوڵزاری نەغمەی عەندەلیبت بم
ئیشارەت کردمێ عودالصليب پەیداکە ترساوی فیدای غەمزەی ئیشارە و پەنجەی عودالصليب بم
وتم کەی دێ و فەرمووت: يا نصيب العلم عندالله هەتاکەی دڵ بە داغ و ئینتیزاری یانەسیبت بم؟
وەرە أنت و حليبك خۆ سەرم دانا لە ڕێگەی تۆ تەبیبا تا بە کەی هەر چاوەڕێی مشتی زەبیبت بم؟
دەمێکە تەن نەخۆش و چاوەڕێتم بێ عیلاجم کە بەڵاگەردانی نوسخە و شەربەتی چاوی تەبیبت بم
بە شەو وا شەمعی ئەغیاری، بە ڕۆژ بنوێنە ڕووی یاری بە زەڕڕەی پەڕتەوی خورشیدی حوسنی دڵفەریبت بم
وتم کەی دێی و فەرمووت یا نەسیب خۆ هەر بە ئوممێدم فیدای هات و نەهاتی سوبح و شام و یانەسیبت بم
وتی سابیر لە بەزمی عوشرەتا سینە بە موجمەر کە وتم فەرموو بەقوربانی بخوور و عود و تیبت بم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).