وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا
بۆ حەسەن فەهمی بەگی جاف
وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا | بەرە ئەم عەرزە تا خزمەت ئەمیری عالی و والا |
مەڕۆ تا پێت بڵێم وەسفی نەوەک نەتدیبێ نەیناسی | مەبادا لێت بگۆڕێ تۆ نیشانەی میری عالیجا |
دەچیتە خزمەتی میری بە هەیئەت خوسرەوی سانی | لە بەرزی خولق و تەمکینا بە عەینی خوسرەوی ئەولا |
بە گوێرەی فیکر و تەدبیر ناکرێ باسی بە هیج جۆرێ | بە تەحریر ناکرێ وەسفی لە حوسنی خوڵق و تەمکینا |
ڕەشیدە هەر وەکوو حاتەم شەجیعە هەر وەکوو ڕۆستەم | ڕەئووف و داهی و ماهیر لە عەدلا پێڕەوی کیسرا |
نەکەی تەرکی ئەدەب ئامان بە سەربەستی بە بێ ئادا | نەچیتە ژورە ئەووەڵ بوێسە تۆ لە قاپیدا |
ئیجازە وەرگرە ئەوسا لە پاشا تۆ بچۆ پێشۆ | بەیانی عەرزی ئیخلاس و ئیرادەتمان لە خزمەتیا |
بەشیر وەقتێ کە هات هێنای لە غافڵ نامەکەی دایە | شیفای بۆ هات بە بێ دەرمان نە دەردی ما نە لەرز و تا |
لە خۆشی زەوقی ئەو لوتفی ئەمیرانەی کە تۆ کردت | ئەوەندە مەسروور بوو نەیزانی کە چۆن شوکرانی لوتفت کا |
بڵێ قوربان لە خزمەتتا ئەڵێت تا ڕۆژێ من ماوم | موحیببی تۆم و مەمنوونم موتیعم من لە گشت ئەمرا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|