وەسیەت (1966)
by عوسمان عوزێری
302956وەسیەت1966عوسمان عوزێری
کاتی کۆچمە وەرە سەرینم چونکە تۆی تاقەگوڵ نازەنینم
پێش ئەوەی بمرم بە نامرادی توخوا گیانەکەم تەواو کە شینم
بملاوێنەوە بە ئاوازەی دڵ هەڵڕێژە گریە و دەردی پێشینم
بە پرچی جوانت باوەشێنم کە پێش ئەوەی دەرچێ ڕۆحی شیرینم
وەسیەت بێ گیانە کە ڕۆحم دەرچوو بردمیانە یانەی چۆڵی دێرینم
وەرە سەر گۆڕم هەر ڕۆژی جارێ دانیشە لەلای کێلی ژوورینم
هەر کەسێ ڕابوورد پرسیاری لێت کرد بڵێ بۆ خاوەن یانەی بێتینم
بنووسە لەسەر کێلی ژوورسەرم مەڵێ هیچ نییە بۆ دەست نووسینم
فرمێسکی چاوت بکە بە دەستنووس بنووسە بۆ گەل لەناو چوو ژینم
چونکە لێم دوورە نیشتمانەکەم دەمێکە شێوەی هۆزم نابینم
جا لەبەر دووریی گەلی کوردەوار وا گۆڕ بووەتەجێگای نەرمینم
هەتاکوو ئەبم بە خۆڵی وردە هەر بۆ ڕۆڵەی کورد نابڕێ ناڵینم
ئینجا گیانەکەم تۆش وەکوو من بە قەت نەڵێی بۆ تۆ وا ماتەمینم
نیشتمان و گەل .. بیانپەرستە بڵێ بۆ دوژمن ئەنێرم قینم
خۆشەویستی یەکەم بۆ نیشتمانە هەتاکوو کاتێ لەش ئەڕزێنم
خۆم بەخت ئەکەم بۆ هۆز و گەلم ئەو کاتە مافی دڵدار ئەسێنم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).