وەکوو من بە
جوانی خوێنشیرینی دەم بە پێکەنین | تاقە ئاواتەکەم، خونچەی هیوای باخی ژین |
پرچی جوانی خورماییت و چاوە کاڵەکەت | ڕەنگ بەفر و خوێن، شێوە شیرین، لێوە ئاڵەکەت |
دیلیان کردووم، پەکیان خستووم، هێز لێبڕاو خۆم | هەتا ئەمرم هەر چاوەڕێی ڕەحم و لوتفی تۆم |
تۆش کە بوویتە ئەو پەیکەرەی گشت هێز و هەستم | بڵێ شیرین هەتا مردن تۆ ئەپەرستم |
هەقی وایە تۆش وەکوو من ڕوو لە وەفا بیت | ئەگەر تووشی هەزارەها دەرد و جەفا بیت |
1959/07/18
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|