وەکو فەرهاد هەمیشە چاو لە ڕات بووم
|
شیرین بۆیە چاوەڕوانی بەرات بووم
|
سەرم دانا بە گۆ و پەلکەت بە چەوگان
|
بە عیشقی چاوەکانت موبتەلات بووم
|
ڕۆژێ هاتم بە عەزمی زیارەتی ڕووت
|
کە چی گیرۆدەی ئەگریجەی سیات بووم
|
لە ناو پێچ و شکەنجی زوڵفی لولتا
|
دوچاری سەد دەرد و بەڵا و ئافات بووم
|
بەڵێ خۆشە عەزابێ یار بیدا پێت
|
نەوەک چون من سامانم ڕۆشت و لات بووم
|
تۆ دڵت دا بە ئەغیار و ڕەقیبان
|
ئەوان فنیش تەنیا من دڵ لە لات بووم
|
وەرە با دەستی ئاشتیمان لە مل کەین
|
ئەتۆ فەرزین منیش شاهم و مات بووم
|
ماتیم خۆشە بە شەرتێ ناتیق بڵێ
|
وەکو فەرهاد هەمیشە چاو لە ڕات بووم
|