وەک ژەهر تاڵ بێ، وەک ژەهر تاڵ بێ
|
تامی زبانم با هەروا تاڵ بێ
|
دڵێ بێ غەمی خاڵت مەلاڵ بێ
|
ئەو دڵە دانەی شەو چرای لاڵ بێ
|
با گەوهەری تاج ڕۆستەمی زاڵ بێ
|
تۆ خوا لێی گەڕێ با بە زوخاڵ بێ
|
سەری سەربەرز بێت بۆ بارەگای تۆ
|
بەشەو سەرنەدا لە بارەگای تۆ
|
ئەو سەرە سەردار دەورانی دوون بێ
|
توخوا لێی گەڕێ با سەرنگوون بێ
|
دیدەم دیدەیەک نەبینێ چاوت
|
چاو نەڕێژێ بە گەردی پێڵاوت
|
ئەو دیدە دیدەی ئاهووی تەنیا بێ
|
توخوا لێی گەڕێ با نابینا بێ
|
دەستێ پڕ نووری یەدی بەیزا بێ
|
ئەگەر لە دەستەی زوڵفت جودا بێ
|
هەرچەند فیرعەونی پێ پڕ ئازا بێ
|
ئەو دەستە با هەر بەستەی قەزا بێ
|
پەی پەی پەیجورت نەبێ پەیاپەی
|
وەک سێبەر ڕێگات نەپێوی پەیپەی
|
ئەو پایە پایەی عەرشی ڕەحمان بێ
|
یا خوا پا بەستەی کۆتی زیندان بێ
|