وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ

وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ (1965)
by مینە جاف
304079وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ1965مینە جاف
وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ بەل نەجاتم بێ لەم بەندی موشکڵ
هەر وەک ڕاوچیان بچن وە پارێز کەوتمە پارێزی ئەو وەحشی خوێن ڕێژ
بە وێنەی دەروێش کەڵپووس وەکۆڵۆ بەینێ من و ئەو مامۆ وە چۆڵۆ
هەر وەک سەییادان پارێزم ئەبرد لە جێی نەدیگیو پشت ئاسۆ و بن بەرد
ڕۆژێ لەناکا سەیرم کرد جارێ وەک کەڵ خەوتگە لەبەر قەتارێ
وەکوو ڕاوچیان من وە تەقلە و ڕەو ڕۆییم تا گەیمە وە پای تاقی ئەو
ڕاوێسام لە پای ئەو تاقەی ئەودا شونوێی کرد هەڵسا ناکاو لە خەودا
هاتە گفت و گۆ ئەو شەکەر ڕازە ئەو شۆخی دولبەر ئەو ساحب نازە
پرسی لێم کارت چییە چ کاری؟ وا دیارە ڕاوچیت وێڵی شکاری
وتم قیبلەکەم سەروی سەمەنبەر بۆ تۆ ئاوارەم نازاری کیشوەر
ڕەحمێ کە وە من دڵ وە دەردەوە یەک مانگەن بۆ تۆ وام وە هەردەوە
بەینێکە قیبلەم بە خوا وێڵی تووم هەر وەکوو مەجنوون ئەراگێڵی تووم
لەبەر دار تاوم سوێنم وە خاڵت وە تای ئەگریجەی ژێر سای دەسماڵت
جوابی دامەوە ئەو شۆخ و شەنگە ئەو سەروی سەلار ئەو تووبا ڕەنگە
وتی مادامێ تۆ بۆ من وێڵی بۆ من وەک مەجنوون سەر هەردان گێڵی
شەرت وێ ئەو شەرتەی نازاران ئەیکەن نازاران دەرحەق مەیل دادان ئەیکەن
تا تۆ وەم ڕەنگە گیان فیدای من وی وەک شێخی سەنعان دڵ شەیدای من وی
نازاری تۆ وم تا وە ڕۆی مردن مادام تەوق منت خستۆتە گەردەن
مەلا گیان بێژە بەو کۆنەیارە بەو بێ حەیاکەی هەرزەی بێکارە
ئەو وەحشی بێهۆش بێ شەرم و بێ شۆ ئەو بێ عەقڵ و فام شێتی نەزان دۆ
بێژە لە داخت شەرتە فڵان کەس گرتوویە بە یار جەیرانی سەرمەس
خەرامانی چین کەنیزی خاسی شیرینی ئەرمەن وا وە ئیخلاسی
کە ئەو وەو ڕەنگە لە من عەدای کرد وا دڵ وەک مینە لە ئەو حەشای کرد


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).