پادشای غەفوور

پادشای غەفوور (1955)
by مەزڵووم
303562پادشای غەفوور1955مەزڵووم
پادشای غەفوور ... ڕەحمان و ڕەحیم، پادشای غەفوور
هیوام بە تۆیە، حاکمی مەحشەر قەڵەمی عەفووم بدەی لە دەفتەر
وەقتێ کە مردم، گیانم لە دەس چوو قەوم و خوێشانم هەموو مەئیوس بوو
کفن ئەکڕن بەقەدەر باڵام بە دڵی حەزین بە جەرگی پڕزام
مەلا بانگ ئەکەن بە ئەسرینەوە بۆ سەر مەیتەکەم بە گرینەوە
لیباس و بەرگم لائەبەن یەکجار تەختەشۆر دێنن بە چار و ناچار
وەقتێ کە شۆرام من بە تەمامەت ئەیکەن بە بەرما بەرگی قیامەت
مەلا ئەخوێنێ نوێژ لەسەر مەیتم گشت بەڕێی ئەکەن تەرم و تابوتم
جگەر بریانم وا بوومە قەقنەس فریام بکەوە خودای فەریاد ڕەس
سوار ئەبم لەسەر پشتی ئەسپیدار چوار پێی ئەسپەکەم ئینسانی ڕۆحدار
ئەمبەن بۆ قەبران خەیلێ بە تەعجیل لەوێ دامئەنێن سەرسام و زەلیل
ئەمخەنە قەبر بە ئەڵڵا ئەڵڵا ئایات ئەخوێنن لە کەلامولئەڵڵا
مەلا بانگ ئەکەن تەلقینم ئەکا مەر خوای غەفوور ڕەحمم پێبکا
تەسویەی قەبرم ئەکەن بە هەمووان بەجێم ئەهێڵن قەومان و خوێشان
مەزڵووم یش بە دڵ یەک ڕجا ئەکا هەمووتان بڵێن خوا عەفووی بکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).