پایبەندی کردووم زوڵفانی تێک ئاڵاوی تۆ

پایبەندی کردووم زوڵفانی تێک ئاڵاوی تۆ (1956)
by عارف عورفی
308026پایبەندی کردووم زوڵفانی تێک ئاڵاوی تۆ1956عارف عورفی
پایبەندی کردووم زوڵفانی تێک ئاڵاوی تۆ چۆن جگەرمی پارە کردوە تیغی تازەساوی تۆ
زەحمەتە ڕزگاری بێ جارێکی تر بێ موشکیلە تا قیامەت ئەو کەسانەی کەوتنە بەندی داوی تۆ
چاوەکەم دەستم لە خۆم هەڵگرتووە لەو ڕۆژەوە سەرفی عومری خۆم بەجارێ کرد لەڕێی و پێناوی تۆ
ڕێی خەڵاس بوون زەحمەتە نەیدیوە تا ئیمڕۆ کەسێ دەربچێ لەم ئاین و ئۆین و مەکر و بەندوباوی تۆ
داوی زوڵفی تۆیە دڵ چوار مێخەیی کێشراوە با بمێنێ هەر لەنێو زنجیری پێ بەسراوی تۆ
بەزری بەختم چەند وەشاندووە نایەتە بەرهەم ئەبەد تاکوو ئاو نەدرێ بەلێشاو مەزرەعەی کێڵاوی تۆ
قەد نەکەی باوەڕ گلە ڕوویدا لەڕوویی جەهلەوە تاجی سەرمە چاوەکەم دڵگیر مەبە پێڵاوی تۆ
چەند پەرۆشم ئەو شەوەی کەوتۆتە ناو بورجی مەحاق ڕەونەقی ڕووی وەک هیلال ئەو دەمەی شاراوی تۆ
سەرو و عەرعەر قوڕ بپێون دانەوێنن ڕوویی شەرم گەر لەناو باغا ئەبینن قەددی چوون لاولاوی تۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).