پایزە برا دۆستی شیرینم
نامەیەک بۆ هاوڕێیەک
پایزە برا دۆستی شیرینم | بە دووریت هەتا بڵێی غەمگینم |
لەوساوە کە وا لە تۆ بڕاوم | مات و زەبوون و خەستە هەناوم |
بەینی من و تۆ برای شیرینم | بە جوغرافیا زۆر کەم ئەبینم |
ئێوە لە بەغدا لەسەر ڕووبارن | کە خەیاڵ ئەکەم هەمووتان دیارن |
وا شەو هات بەڵام شەوێکی خۆشە | مانگە شەو دنیا هەمووی خامۆشە |
نامەم ئامادە بۆ شاری بەغدا | یا مانگ یا سیروان یەکێکیان ئەیبا |
ڕێگە ڕۆینم لەم ژوور گەرمیانە | پێباز پەیکوڵی، بانی خێڵانە |
عەشرەر بە عەشرەت تیرە بە تیرە | گەڕانی ناو جاف ئێجگار دڵگیرە |
ئەڕۆم ئەگەڕێم بە سەیر و سەلما | خوا بە نسیبی ئێوەشی بکا |
بن شاخی بەمۆ دەشتەکەی پێباز | پڕ لە کیژی جاف ناسک و نازناز |
بە تیلەی چاوان جەرگم زامارە | بە لار و لەنجە دڵ پڕ هاوارە |
خڕەی هەیاسە، زڕەی کەمەرە | بۆ دڵی فایق چەرخ و چەمەرە |
بە زوڵفی ئەمان بەستەی زنجیرم | یارەکەی خۆمیان بردووە لە بیرم |
لەناو شاتری و هۆزی گەڵاڵی | ئێستە کەوتوومە بەرگی عەوداڵی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|