پڕ بە دڵ
کوردستانی شیرینم | بیلبیلەکەی بینینم |
ئاواتی تا دوا تینم | تاکوو لەسەر زەمینم |
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ پەرستنێکی بەکوڵ | |
تۆی گلێنەی چاوانم | گیانم، ڕۆحی ڕەوانم |
تا کۆتاییی ژیانم | قۆچم بۆ تۆ قوربانم |
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ پەرستنێکی بەکوڵ | |
هەموو کوردێکی دڵسۆز | بەختە لەڕێتا بە سۆز |
ئەی نیشتمانی پیرۆز | مەڵبەندی تاقانەی هۆز |
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ پەرستنێکی بەکوڵ | |
کوردستان سەربازی تۆم | بەرەو دوژمنت ئەڕۆم |
گەر نەخۆم لە ژینی خۆم | هەر بەخت و تەرخانی تۆم |
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ پەرستنێکی بەکوڵ |
1959/03/08
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|