پیاوی ئەم دەورە وەک ڕەنگی بەهار

پیاوی ئەم دەورە وەک ڕەنگی بەهار (1950)
by پیرەمێرد
305823پیاوی ئەم دەورە وەک ڕەنگی بەهار1950پیرەمێرد
پیاوی ئەم دەورە وەک ڕەنگی بەهار بێ ئیعتیبارە و بێ شەرت و قەرار
هەندێ جار لە خەو هەڵسای بەیانیان سایەقەی ساماڵ ئاسۆی شین و جوان
کاکڵە هەورێکی پێوە نابینی ئەچی بۆ سەیران بە بێ تێبینی
لە پڕ ئەیکاتە شەستە ڕەهێڵە دە ڕاکە و کەس و کار بە جێ بێڵە
ئەڵێن بارانی نیسان شیفایە بەڵام هەندێ جار تەرزەی لە دوایە
ڕەزی هەژارێک خۆی کە بەر ناگرێ تەرزە ئەیکوتێ ئەویش بەر ناگرێ
بۆ دەوڵەمەندیش تۆ لە خوا گەڕێ باران ئاش، وشکان جووتی ئەگەڕێ
زۆردار و زەروو ناویان خوێنمژە زەروو پاکژە، زۆردار پیاوکوژە
کەر و ئێسترت ئەگەر بەرکەوێ بە کەر ڕەزا بە ئێسترت نەوێ
کەر بارەبەرە بێ دەنگ و سەدا ئێستری چەمووش جووتەت لێ ئەدا
ئێستر دووڕەگە بڕوای پێ ناکەم هی وایشیان هەیە گوێی ناباتە چەرم

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 867


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).