پیاوی ناوەجاخ مەخەنە سەرکار
پیاوی ناوەجاخ مەخەنە سەرکار | قۆچ ئەوەشێنێ دوایی وەک گای هار |
لە پێشدا بە تاو تیژپەڕە وەک تیر | زوو دادەماڵێ وەک گۆڵە بارگیر |
خوا چزوو نەدا بە «زەردەزیڕە» | هەتاو نەبینێ ماری کەسیرە |
بە دەنکە جۆیێ، گوێدرێژ ئەزەڕێ | لە خوشکی خۆیشی و خوێشی ئەپەڕێ |
کەری دێز مەنێ جۆی بۆ بپێوی | تۆپینی ئەوێ و زیانی خێوی |
ئەبینم کە خوایش ڕووی لە مانەیە | وابزانم مشتەی ناو هەمانەیە |
من ئەڵێم بۆیە خوا ئەمە ئەکا | عاقڵ لە حیزبی زەمانە بگا |
دیارە کە دەوران «ئەبلەهـ» پەرەستە | وشیار و دانا ڕووی لە نوشوستە |
کەواتە لە شوێن سەربەرزی مەمرە | دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە |
پادشا و گەدا وەک یەک ئەچنە گۆڕ | گەدا بارسووکە و شا کەڵەکی زۆر |
ئەوی نانەوێ بۆ تیکە نانێ | سەروژێری خاک بە یەک ئەزانێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 788
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|