پیاوی ناوەجاخ مەخەنە سەر کار
پیاوی ناوەجاخ مەخەنە سەر کار | هاوڕێکانیشی دەکا بە بێ عار |
ئەوەی تێکۆشێ و ئیش بکا بێدەنگ | «دەماوەرێک» دێ و دەیکا بە پارسەنگ |
ئەگەر پێم بڵێیت ئامشۆی کێ دەکەی؟ | ئەڵێم یا خراپ یا بەجێ دەکەی |
هەر چشتێ زۆر بێ هەرزان بیکڕە | عیلم تا زۆر بێ بەهای زۆرترە |
ئەدەب تاجێکە لە نووری یەزدان | بیکەرە سەر و بچۆرە ئاسمان |
بێ ئەدەب ئاوی ئەدەبخانەی دێ | بەردی تێگرێ پڕیشکت بۆ دێ |
«بە خۆوە نەدیو» دەم قاڵی دەوێ | لە سەرخۆش گەڕێ ئەو خۆی دەکەوێ |
بۆ خۆهەڵکێشان زەعیم بوزورگن | هەندێکی تر هەن سپڵی لاورگن |
شەوچەرە لەبەر «سپڵە» دامەنێ | کە خواردی و ڕۆیی پێت پێدەکەنێ |
بەڵام تۆ بیدە بام پێ نەزانن | لێیان ببوورە قوڕی زستانن |
ئاخۆ گەردشی کورسی چی لێهات؟ | هیوا بۆ قابسز ترس بۆ دەسەڵات |
بێ «دۆ» بە هیوای شیری مەڕ ئەژی | کاتێکی زانی بەرخ مەڕی مژی |
«بابی بابی»یە کایەی زەمانە | ئەم چەرخە کۆنە دەوران دەورانە |
پەندی پێشینان هەر چەند پەسەندە | پەندی ئەم پەندە جائیزەی بەندە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 465
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|