پیاو لە کاری خوا سەری سڕماوە
پیاو لە کاری خوا سەری سڕماوە | لەم دنیایەدا مەحشەر هەڵساوە |
ئەڵێن ڕۆژی حەشر نەفسی نەفسییە | نە باوک و برا نە کەس کەسییە |
ئەگەر باوەڕت بەو ڕۆژە نییە | بچۆرە بازاڕ بزانە چییە؟ |
لە هەموو لاوە پاش قولە و چورتم | نەشارەزاکان کەوتوونە سەرسم |
ئەیانگوت کاسب حەبیبی خوایە | کاسبی حەڵاڵ برەوی تیایە |
ئێستا کاسبی حەڵاڵ نەماوە | بۆیە بەرەکەت وا هەڵگیراوە |
خۆ ئەوەی کە سەنگ لە خەڵک ئەگۆڕێ | خۆیشی ئەیزانێ نایباتە گۆڕێ |
لەگەڵ ئەوەیشا تا بۆی هەڵکەوێ | تەرازووبایی زۆرتری ئەوێ |
ئەمانە هەمووی تەفرەی شەیتانە | نیشانەی دەوری ئاخر زەمانە |
بە مەلایان گوت قیامەت کەیە؟ | وتی کە مردی مەحشەر ئەوەیە |
تا خۆمان نەمرین نازانین چییە؟ | بە مردنی خەڵک باوەڕمان نییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 993
1950/01/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|