پیری خەمخواری وەتەن پەروەرم
|
ئەدیبی هوشیار تاجی سەر سەرم
|
ئەفەرمووی بۆ چی خامۆشی لە ژین
|
ئەڵێی کەوتوویە ژێر بەفری پێنجوین
|
دنیا خەم و تەم هەتاو بێ تینە
|
بێ دەنگیم لە «ژین» لە هەوڵی ژینە
|
شوکور تاڵ بووە هێند بە بەهایە
|
باڵبەندانێکە بزمار بە گایە
|
برنج برنجە گۆشتیش بە گۆشتە
|
تەنها هەر جۆیە خۆراکی گشتە
|
پێنج کچ و دوو کوڕ دایکێکی هەژار
|
باری سەرشانن گێچەڵیش سەربار
|
ڕەوی حەویجە و حەبسی و جەریمە
|
حەیات و شیعری کرد بە دوو نیمە
|
تووتنچی یەکەم بێ جیسم و مایە
|
نیوە پیاوێکم لێ دێتە کایە
|
کەوتمە داوی ئەم حەپس و جەزایە
|
ئێستا دنیام لا ڕۆژی جەزایە
|
شیعرم سوئالی مەڕنەمووکەیە
|
فکرم شێواوی بدەزووکەیە
|