پیری ژیر ئەی خاوەنی ژین و ژیان

پیری ژیر ئەی خاوەنی ژین و ژیان (1952)
by فایق زێوەر
304877پیری ژیر ئەی خاوەنی ژین و ژیان1952فایق زێوەر

یادی بیست ساڵەی ڕۆژنامەی ژین

پیری ژیر ئەی خاوەنی ژین و ژیان ئەی یەکە دڵسۆزی خاکی نیشتمان
هەوڵ ئەدەی بەم پیرییە کوردی هەژار سەرکەوێت و دەرکەوێت بێتە مەیان
تۆ لە ڕێی زانستی یا بۆ هۆزەکەت ناتە ئەستۆی خۆتەوە ئەرکی گران
دانەیەک ڕۆژنامەی کوردی نەبوو ئەودەمە دەنگی ژیان کەوتە جیهان
دەنگ و ڕەنگێکی هەبوو پڕ سۆز و جۆش وەک جگەر سووتاوی ژێر دەستی زەمان
هێندە دڵ پڕ کوڵ بوو بۆ ڕێی یەکیەتی بووبووە بەیداخی بەرزی کاریان
ویستیان لەو جێگە بەرزە ڕای گرن خۆت فڕاندت تا گەیشتە جێی ئەمان
جاری دوایی هاتەوە ئەمما چلۆن جوان و شیرینتر لە جاران بێگومان
غایەتی هەر ناوی خۆی کردبووە ژین وەرنە ئامانجی وەکو ئەو بێ زیان
پڕ لە ئەشعار پڕ قسەی کور؟ د پڕ لە باسی عەنعەنەی چەرخی بەیان
پڕ لە باسی ڕاستی و دۆستایەتی پڕ لە باسی کردەوەی شیرین و جوان
سەد سوپاس ئەمڕۆ لە چەرخی بیستەما خۆی گەیاندە ساڵی بیستەم بێ وچان
پیری ژیر عەرزت ئەکەم تاقانەکەت جێگەی شانازییە بۆ کورد زوبان
چاوەکانت ڕوون کە ئەمڕۆ جەژنتە جەژنی ئەو پیرۆز و کوردیش کامەران

1946/02/07
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).