پیرێژن دیسان بورجی خۆی نواند

پیرێژن دیسان بورجی خۆی نواند (1950)
by پیرەمێرد
305505پیرێژن دیسان بورجی خۆی نواند1950پیرەمێرد
پیرێژن دیسان بورجی خۆی نواند تۆوی وەیشوومەی بە چیمەن داچاند
بەڵام با دوو ڕۆژ بەفر ببارێ پۆیلەی تەرزەیشی با بێتە خوارێ
دوایی، دوایی دێ وێنەی ئەڵەمان بەهار دێت لەنوێ سەوز ئەبێ جیهان
ئەڵێن سرکەی تیژ شووشە ئەشکێنێ مایەی خۆی بە خۆی توند ئەڕژێنێ
پیاوی لەسەرخۆ، خۆی خۆی سەر ئەخا ماینی جرت و فرت لەپڕ بەر ئەخا
زۆرکەس فێر بووبوون بە کۆڵی خلە ئەویش ئەپەڕیە سەر پشتی بلە
ڕەحەیش لە دواوە تێیان هەڵئەدا لەگەڵ پێش دەمیا ئەیکرد بە هەڵدا
منیش ئەم هەموو شیعرەی کە هەمە بە شیعری دیوان ئەکەومە گەمە
کابرا کە کەسی لێ نەبوو دیار بە بای خۆی ئەگوت بەهارە بەهار
ئێستا ئەو بایە بوو بە سەرمایە با بەهاریش بێ ئەڵێ: سەرمایە
کنگر پێگەیی هەرچەند بادارە دوو مانگ پێخۆری پیاوی هەژارە
کاشکا دوومەڵان وەک ئەم بوایە خەرجی عالەم و هەرزان بەهایە
بەڵام دومەڵان کە ئەڵێن زۆڵە ڕووی ئاوەدانی نییە و لە چۆڵە
دیسان قەدری ئەو زۆرە لە لامان زادەی زیادەیە پەسەندی زەمان

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 593
1940/03/21


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).