١
|
کەسی دیدەختە بە ئاوات جێگەی ئەگۆڕێ لە زەوی
|
بەفەڕی جێگەیەتی باشی و هەڵکەوتی ئەوی
|
بێنە چەک زەنجی چییە تۆش کە سپی و شۆخی لەوی
|
بگەڕێ داکو هەوارگەی بەفەرت بۆ دەسدا
|
دابمەزرێ لەوێ دا هەڵبکەوێ پیاوی گەلت
|
گەر ئاواتت هەیە بۆ بەرز و بڵندبوونی گەلت
|
تێگەیشتوو بوو سلێمانییە ڕێی بار و ڕەوی
|
٢
|
فە لە ئاسمانەوە دێت وا دەڕژێتە گۆیژە
|
بەدیوی شارەزوورا دانەوێڵە و ئاوێژە
|
بەدیوی شارە بازاڕ باغی بڵندیو لێژە
|
بۆ سلێمانی فەنە و هۆشی سەرەو زانستی
|
شادی و دڵگەشی و خۆشی و میهمان نەوازی
|
شۆخی و مەردی و بێباکی و سەر ئەفرازی
|
وا لە داخی فەڕی گۆیژە کەژی ئەلبورز گێژە
|
٣
|
تێبگە پیاوگەلی چەند گەورە وو زانا وو ئەدیب
|
ئەلەوێ پێگەییوە حاکم و سەرکردەیی تیپ
|
شێخ و سەرداری تەریقەت، هەرە وەستایی عەجیب
|
دەبدەبەی شاهی بەبە و قودسییەتی مەولانا
|
عیلم و فەزڵی و، قووەیی شیعرییەیی شێخ مەعروف
|
هەردوو عیلمی لە کەمالا بووە شێخ کاک ئەحمەد
|
خاریقولعادەی ئەڵێن حەیرەت ئەدا کاری غەریب
|
٤
|
شاعیرانی بژمێرم هەموو نابن کۆتە
|
نالی هاوشانە لەگەڵ شاعیری ئەڵمان جۆتە
|
بەگڕن کوردی و سالم وەکو گیرپە بۆتە
|
شیعری مەحوی تەڕ و شیرین و بەسۆز و چاکە
|
بەهەزاران لە هەزار جێگە دیاری و پەیدا
|
شاعیرێ خەڵکی سلێمانی بووە و ئێستە هەیە
|
ئەمە شیرازیی گەلی کوردە لەگەڵ ئەو جووتە
|
٥
|
لە هەموو جێگە پیاوێ سەری بەرزە و دیارە
|
لە هەموو کۆمەڵێدا لاوێ کڵاوی لارە
|
لە هەموو مەسئەلە زانایێ ئەوی هۆشیارە
|
لە هەموو دەوڵەتی شەرق پیاوی ئەوی بۆتە وەزیر
|
لە هەموو لەشکەرێ سەرکردە و سالار و ئەمیر
|
کردەیی کاری چەکی ماتنی وەستا حوسکە
|
دەری خست کردەی ئەوێ دەستە گوڵی بازاڕە
|
٦
|
ئامەدی دەشت و چیای دەوێ لە ئەندازە بەدەر
|
هەیە شارێکی تری وەک ئەمەبێ وا پڕ فەڕ
|
هەیە خۆشتر بێ وەلێ ئامەدی زۆر زۆر کەمتر
|
لە هەموو کاتێ ئەوێ هەر وەکو جەژنەی شاران
|
لە هەموو فەسڵێ لەوێ جونبوش و بەزم و سەیران
|
ئەسەڵ ئەم خەرجییە بەو جۆرە لەوێ هەر هاتە
|
دەس بڵاوی نەبێ نیشتەی دەبنە ڕۆکەفلەر
|
٧
|
بیست و نۆ ساڵێ، لەمەو پێش لەشەوێ کاتی سەحەر
|
تێپەڕم کرد لە سەیوان، هەدەفم بوو عیلم و هونەر
|
چوومە زیریوە لەلای پیر میکایل بۆ فەڕ
|
بەدڵ ئامادەیی فەیزی کە ئەلەو پیرە ببی
|
کە فریشتەی وەحیی شیعرم بۆ هات
|
لەم دەمە چۆنم ئەزانی ئەلەوێ وام لێهات
|
بە سلێمانی ئەسیری لەوەوە منت بەر
|