گەر ئەدیبی، ئارەزووی سەرکەوتنی کوردت هەیە
|
تەرکی بێژی عیشقبازی کە، ئەگەر بیرت هەیە
|
بێژی تەئریخی بڵێ بۆ ئاگەداریی میللەتت
|
پەیڕەوی زانین و کرداری بە، گەر هۆشت هەیە
|
ناوی (هۆمەر) چەند هەزار ساڵە لە یۆنان هەر هەیە
|
بێژی تەئریخیی دەگوت، وەک ئەوبە گەر زەوقت هەیە
|
گوفتی بەد ئەخلاقی و ناوی ئەدیبی چۆن ئەبێ
|
تەرکی گوفتی چاو و خاڵ و خەتکە، و یجدانت هەیە
|
تەرکی کوردی و نەزمی تورکی و فارسی چۆن مروەتە؟
|
خۆت بەمە بێفەڕ ئەکەی بنواڕە گەر بیرت هەیە
|
خاوەنی بڕوای پاکی و، ئەهلی ئینسافی ئەگەر
|
نابێ مەنعی کەی لە خزمت، هەرچی سەرمایەت هەیە
|
خۆت فیدای ڕێی میللەتت کەی، گەرچی گیانت دەرئەچێ
|
شوورەتت باقی دەبێ، تاخاکی سەر گۆڕت هەیە
|
بیست ملیۆن کوردی لەو ڕۆژی چلۆن بێ خاوەنە
|
بۆ حەقیقەتیان بەرە، گەر توانا و زانینت هەیە
|
چەن عەتیقەی پێشی کلدانی لەجێی تۆ کەوتووە
|
خۆ نەزانی تاکو کەی؟ ئینسانی تۆش مەغزت هەیە
|
چاوەنۆڕە گیانیان بێ شوبهە بۆ ڕزگاریی تۆ
|
شەهـ سەلاحەددین و حاجی، چەند کەریم خانت هەیە
|
خوارە ئەو پیاوە، کە هەر تەدبیری نانی خۆی ئەکا
|
بۆ ژیانی میللەتت بێ، هەرچی کردارت هەیە
|
پەت بەمل گەر بچیە سەر کورسی لە ڕێگەی میللەتت
|
شاهی سەر تەختی، خەزینە و گەنج و سامانت هەیە
|
گەر بشێلی ئەی ئەسیری فەوجی کوردی کوڕی تۆ
|
وا مەزانە گۆڕە جێگەت، باغی عەدنانت هەیە
|