پێشکەشە
بۆ ئەو دانەیەی وا لە چەمچەماڵ | هەر ئەو تێئەگا لە قال و لە حاڵ |
پێشکەشە | |
لە لام تەختی سلێمان بۆیە با ئەیبرد بە ئاسمانا | بزانن سەڵتەنەت «با» یە، بەقا نابێ لە ئینسانا |
کەوابێ گەر وەهاش بم، تەختی «با» بردووم لەلا «با» یە | کە «با» بیبا، کەبابێ بێ، کەبابیشم لە خۆڕایە |
مەڵێن: تۆ نەوسنی! باوکم بە نانێک جەننەتی دۆڕان | من ئەو نانە کەبابیشی لەگەڵ بوو دڵمی هەڵسووڕان |
لە کوردیدا کەباب بابۆڵەیە، باوکێکە وەک بابە | کە فرزەند بم ئیتر بۆ قەدری باب نەگرم «ئەرێ بابە» |
ئەڵێن ئاڵتون بە هەڵکەندن، بەدەست دێنن لەناو بەردا | بە ڕۆح کەندن مەگەر پارەپەرستی دەستی لێ بەردا |
بە سەد دانە دەڵەک زاتێک لەسەر کورسی ئەمەل دانرا | دەڵەک نەبوایە چۆن وا زوو ئەو جێگایە بە ئەو ئەدرا |
بە برژانگ دەوری چاوی خۆم تەنی، تەلبەند و پاسارە | نەوەک خەو بێت و ئەو دەرچێ کە خەو زۆردار و لاسارە |
1941
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|